بەڕەنگی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە



چۆن دەتوانیت لە ڕێگەی ڕەنگی ئەو دووکەڵەی، کە لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەكەتەوە دێت، دۆخی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت بزانیت؟

1- دووکەڵی شین، زۆرجار نیشانەی سووتانی ڕۆنە لەناو ژووری سووتاندن و لەوانەیە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکار بێت لەوانە:
– دزەکردن لە ئۆلفەكان (ڤاڵڤەکان) کە لە ئەنجامدا ڕۆن دزە دەکاتە ناو سلندەرەکان.
– ژەنگاویبوونی ئەڵقەکانی پستۆن.

May be an image of car

2- دووکەڵی ڕەش، کە نیشانەی ناتەواوی سووتانی نێوان سووتەمەنی و هەوایە، لە ئەنجامی ئەمانەی خوارەوەیە:
– کێشەیەک لە فلتەری هەوا.
– کێشە لە نۆزڵەكان دەبێتە هۆی ڕشاندنی بڕێکی زۆر سووتەمەنی بۆ ناو ژووری سووتاندن.
– كێشەی كابرێتەر لە ئۆتۆمبێلە کۆنەکاندا.

No photo description available.

3- دووکەڵی سپی، زۆرجار دەرئەنجامی چوونە ژوورەوەی ئاوە بۆ ژووری سووتاندن، بەهۆی ئەمانەی خوارەوە:
– بوونی ئاو لە ئەگزۆزدا لە ئەنجامی هەڵمدا بەتایبەت لە کەشوهەوای سارد دا.
– سەرەتای لەدەستدانی واشەری سەر بستۆنەكان.

May be an image of car

گەنجێکی کورد لە ڕوسیا خەڵاتكرا
پێشت گەنجێکی کورد لە ڕوسیا خەڵاتكرا
ئەمریكا داوا هاووڵاتیانی دەكات “بەپەلە” لوبنان جێبهێڵن
دواتر ئەمریكا داوا هاووڵاتیانی دەكات “بەپەلە” لوبنان جێبهێڵن
پەیوەندیدار