ئەمریكا داوا هاووڵاتیانی دەكات “بەپەلە” لوبنان جێبهێڵن



ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات “هەر بلیتێکیان دەستکەوت” بیبڕن و “بەپەلە” لوبنان جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان لە بەیاننامەیەكدا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات، پەلە بكەن لە جێهێشتنی ئەو وڵاتە و دەڵێت: وێڕای ئەوەی ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە و چەندین کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانیان لە لوبنان ڕاگرتووە، بژاردەی گواستنەوەی بازرگانی بۆ جێهشتنی لوبنان هێشتا بەردەستن.

باڵیۆزخانەکە دەشڵێت: “ئەوانەی دەیانەوێت لوبنان جێبهێڵن، هانیان دەدەین هەر بلیتێک بەردەستبێت، بیبڕن، تەنانەت ئەگەر گەشتەکە دەستبەجێش نەبێت یان بەو ڕێگەیەدا نەڕوات، کە خۆیان پێیان خۆشە.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ناوچەکە لەبەردەم ئەگەری هێرشی ئێران و حیزبوڵلادایە بۆ سەر ئیسرائیل لە كاردانەوەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و فوئاد شوکر، کەسایەتیی دووەمی حیزبوڵڵای لوبنانی.

May be an image of text

بەڕەنگی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە
پێت بەڕەنگی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە
دوو ماددەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
دوات دوو ماددەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پەیوەندیدار