حكومەتی عێراق دامەزراندنی وانەبێژان یەكلایی دەكاتەوە



ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەكات بەدواداچوون بۆ پرسی وانەبێژانی هەرێمی كوردستان بكات.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بەدواداچون لەسەر پرسی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بکات بۆ پرسی بەهەمیشەیی کردنیان.

لە نووسراوەكەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئاماژە بە نووسراوی نووسینگەی سودانی كراوە، كە تیایدا نووسراوێكی پەرلەمانتاری كورد (محەمەد ئیسماعیل) هاوپێچ كراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە تاوەكو بەدواداچوون بكات بۆ پرسی وانەبێژان.

ماوەی چەند ساڵێكە وانەبێژانی هەرێمی كوردستان داوای دامەزراندن دەكەن و ساڵی ڕابردووش چەند مانگێك بایكۆت و خۆپیشاندان ئەنجام درا، بەڵام حكومەتی هەرێم بەهۆی نەبوونی بودجەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ نەدان و لەمساڵیشدا ناوەكانی ڕەوانەی حكومەتی فیدڕاڵی كردوون تاوەكو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لە بەهەمیشەیی كردنیان بدات.

جیهانی پاش ئەمریکا: لە بارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
پێت جیهانی پاش ئەمریکا: لە بارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
ڕێگە نادرێت بەرهەمەکانی دهۆک بچنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
دوات ڕێگە نادرێت بەرهەمەکانی دهۆک بچنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
پەیوەنیدر