ڕێگە نادرێت بەرهەمەکانی دهۆک بچنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق



سەرپەرشتیارانی بازگەی موسڵ هۆکاری رێگریکردن لە نەناردنی بەرهەمەکانی دهۆک بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت” بەغدا داوای تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات”.

بەگوێرەی سەرپەرشتیارانی بازگەی موسڵ، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە رۆژی چوارشەممە، 31ـی تەممووزی 2024، رێگە بە تێپەڕبوونی بەرهەمی کۆمپانیا نێوخۆییەکانی پارێزگای دهۆک نادرێت بەبیانووی ئەوەی کە پێویستە لە بەغدا خۆیان تۆمار بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خەمڵاندن بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان کراوە و بە نزیکەی 150 ملیۆن دیناردەخەمڵێنرێت، کە بەرهەمی کۆمپانیاکانیانە لە شەربەت و خواردنەوەی دیکەن، بەپێی وتەی ئەوان ئەو بابەتانە لە ئێستادا لەبەر خۆر ماونەتەوە و ئەگەر وابڕوات، ناچارن کۆمپانیاکانیان دابخەن.

بە وتەی بازرگانان، نزیکەی یەک ملیار دینار لە ئاو، بەرهەمی شیرەمەنی، خواردنەوەی وزەبەخش و شەربەت لەنێو بارهەڵگرەکاندا هەن، هاوکات ئاماژەشیان بەوەدا مامەڵەکانیان لەبەغدا کردووە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایانە لەهەرێمی کوردستان تۆمارن و لە ماوەکانی ڕابردوودا بەغدا داوایکرد سەرجەمیان لە عێراق خۆیان تۆماربکەن، بەپێی وتەی ئەو بازرگانانە ئەم کارە دەبێتە هۆی بارگرانی بۆ ئەوان، چونکە بۆ لەمەودوا دەبێت دوو جار باج بدەن یەکێکیان لە هەرێم و ئەویتر لە عێراق.

حكومەتی عێراق دامەزراندنی وانەبێژان یەكلایی دەكاتەوە
پێت حكومەتی عێراق دامەزراندنی وانەبێژان یەكلایی دەكاتەوە
ژنبوون و کۆڵنەدان
دوات ژنبوون و کۆڵنەدان
پەیوەندیدار