شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەم مانگە و مانگی داهاتوو دەخاتەڕوو، هاوكات پێی وایە، كە چەند شەپۆلێكی كورتخایەنی گەرما ماون و كۆتایی بە گەرما دێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مانگی ئاب (8)ی ئەمساڵ گەرمای کەمتر دەبێت لەمانگی ئاب-ی پار ساڵ و چەند شەپۆلی گەرمامان ماون تا بەتینیش تایبەت لەناو پلەكانی 40 دا، بەڵام پێدەچێ کورتخایەن بن و ناگانەوە ئاستی پار.
ڕاشیگەیاند، مانگی ئەیلول (9)ی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات و شەپۆلە گەرماکانی هاوین کۆتاییان دێت و نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندیش دەکشێتەوە، کەساڵانە لەمانگی (6 و 7 و 8) چالاک دەبێت لەسەر ناوچەکە.
وتیشی، “ئەمساڵ زوتر وەرزی گەرما کۆتایی پێدێت وەک لەپار ساڵ”.