فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تیکتۆکەری عێراقی “حوسوس” دەرچوو



تیکتۆکەری عێراقی ناوسراو بە “حوسحوس” بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

عیناد خالد ناسراو به‌ “حوسحوس” كه‌ تیكتۆكه‌رێكی دیاری عێراقییه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا و هۆكاره‌كه‌ی بۆ “ئاست نزمیی ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كانی” ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئاست نزم له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری ده‌ستگیركردنی حوسحوس ده‌ركراوه‌.

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣ وە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە بڵاوکردنەوەی “ناوەڕۆکی ئاست نزم و  بێسوود” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ئەنجامدا فەرمانی دەستگیرکردن بەسەر چەند کەسێکدا سەپێنراوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەم دواییانەدا ڤیدیۆ کلیپی کەسایەتییە ناودارەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە بە ناوەڕۆکی ئاست و نزم، کە لەگەڵ کولتووری گشتی و دابونەریتی کۆمەڵایەتیدا ناگونجێت، هۆکارە بۆ لە ڕێدانی گەنجان و منداڵان.

داهێنەری ماڵی خۆت بە
پێت داهێنەری ماڵی خۆت بە
تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
دوات تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
پەیوەندیدار