بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی تەندروستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “پێویستە هاووڵاتییان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەک بۆ هاووڵاتییان بڵاوکراوەتەوە و داوا دەکرێت پێوەی پابەندبن.
ڕێنماییەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
– تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نى كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
– پێویسته سه‌وزه‌و میوه به‌باشى بشۆرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
– خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
– دڵنیابه له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه ته‌نها ئاوى به‌لوعه یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه پاشان به‌كارى بهێنه.
بەردەوام شۆردنی دەستەکان :
پێش: نان خواردن، ئاماده‌كردنى خواردن، شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى، ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانى ده‌رمان .
پاش: توالیت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.
تەندروستی سلێمانی داواش لە هاووڵاتییان دەکات، له كاتى توشبوون به سكچوون و ڕشانه‌وه، شله‌مه‌نى زۆر بخۆن و سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى بكه‌ن.