زەڵاتەی میوە یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی نیشانەکانی خەمۆکی دەدات لە تەمەنی پیریدا بە ڕێژەی 21%.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەگەر وەک دەوترێت خواردنی سێوێک لە ڕۆژێکدا لە پزیشک دوورتبخاتەوە، ئەوا سوودەکانی خواردنی زەڵاتەی میوە زیاترە، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نیشانەکانی خەمۆکی بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەساڵاچوواندا.
دوایین توێژینەوەکە کە کۆمەڵێک بەڵگەی گەشەسەندوو لەخۆدەگرێت، بەو ئەنجامە گەیشتن کە میوە سوودی تەندروستی درێژخایەن و بەربڵاوی هەیە کاتێک لە ناو ژەمە خۆراکییەکاندا بەکاردەهێنرێت.
خواردنی سێ ژەم میوە، نیشانەکانی خەمۆکی کەمدەکاتەوە
بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی نیو ئەتڵەس بە پشتبەستن بە خۆراک، تەندروستی و پیربوون بڵاویکردووەتەوە، توێژەرانی زانکۆی سەنگافورە لە ماوەی نزیکەی دوو دەیەدا لێکۆڵینەوەیان لە داتای ١٣ هەزار و ٧٣٨ بەشداربوو کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە نزیکەی سێ ژەم میوە یان زیاتر دەخۆن، لە ماوەی ناوەڕاستی تەمەندا مەترسی تووشبوونیان بە نیشانەکانی خەمۆکی بە ڕێژەی 21% کەمتر بووە، لەگەڵ کەمکردنەوەی دواکەوتنی کەمخەوی، خراپی تەرکیز و زیادبوونی ماندوێتی.
21% مەترسی کەمترە
توێژەری سەرەکی وۆن پوای کۆه، مامۆستای پزیشکی لە زانکۆی نیشتمانی سەنگافورە دەڵێت، ئەنجامی توێژینەوەکەمان جەخت لەسەر گرنگی خواردنی میوە دەکاتەوە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە خەمۆکی پەیوەست بە تەمەنەوە.
ئەوانەی ڕۆژانە لانیکەم سێ ژەم میوەیان خواردووە، بە بەراورد بەوانەی کە کەمتر لە یەک ژەم لە ڕۆژێکدا دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی پەیوەست بە تەمەنەوە بەلایەنی کەمەوە بە ڕێژەی ٢١% کەمیکردووە.
لیستی میوە پێشنیارکراوەکان لە جیهاندا
لەکاتێکدا توێژینەوەکە لە سەنگافورە ئەنجامدراوە، زۆرێک لەو 14 میوەی و سەوزەییە لەسەر ئاستی جیهان پێشنیار دەکرێن، لەوانە کەرەوز، پرتەقاڵ، مۆز و سێو. بەگشتی لە ژەمێکداسێوێکی قەبارە مامناوەند لەگەڵ شووتی و میوەکانی تر دادەنرێت.
کۆه ئاماژەی بەوەشکردووە، دەتوانرێت ئەنجامی ئەرێنی بە خواردنی یەک یان دوو ژەم میوە لە ڕۆژێکدا بەدەستبهێنرێت، هیچ جیاوازییەک لە ئەنجامەکاندا لە نێوان ئەو میوانەی کە ڕێژەی گلایسیمیکیان بەرز و نزمە بەدی نەکرا، بۆیە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دەتوانن میوەی کەم GI هەڵبژێرن کە شەکری خوێن بەرزناکەنەوە.
لە تەمەنی ٤٠ ساڵی تا ٦٥ ساڵی
بە وتەی توێژەران، پێدەچێت کلیلی مانەوە بە تەندروستی خواردنی میوە بێت لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا، ئەمەش وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی لە دەیەکانی داهاتوودا.
پەیوەندییەکە تا ئێستا ڕوون نییە، بەڵام پێیان وایە ئاستی بەرزی دژە ئۆکسێنەر و تایبەتمەندی دژە هەوکردن کە لە میوەکەدا هەیە، وەک فلاڤۆنۆید و کارۆتینۆید و ڤیتامین سی، دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی و یارمەتی پاراستنی مێشک لە تێکچوون.