قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت:”دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە.”
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەیدا دەشڵێت:”لە یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدیمان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، سەری رێز لە ئاست قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین”.
“دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە” قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
راشیگەیاند، دوای ١٠ ساڵ نیگەرانین کە هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان. نیگەرانین کە هێشتا وەک پێویست قەرەبووی قوربانییەکان نەکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین لەهەوڵەکانمان لەپێناو ئارامبوونەوەی تەواوەتی شەنگال و دەوروبەری و بەرقەراربوونی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی خوشک و برایانمان لەو ناوچانە.