دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری دا



دادگاى باڵاى فیدڕاڵیی عێراق لە بەرژەوەندیی سەرۆک کۆمار بڕیاریدا و ڕایگەیاند، “سەرۆک کۆمار دەتوانێت پڕۆژە یاسا پێشکەش بە ئەنجوومەنى نوێنەران بکات”.

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى لە وەڵامى نووسراوێکى د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، کە داوای ڕوونکردنەوەى دەقى بڕگەى یەک لە ماددەى 60ى دەستوورى کردووە، ڕایگەیاندووە، “بەگوێرەى دەستوور پێشکەشکردنى پڕۆژە یاساکان لە تایبەتمەندى دەسەڵاتى جێبەجێکارییە، بڕگەى یەک لە ماددەى 60ی دەستوور باسی لەوەکردووە، جێبەجێکاران کە بریتین لە سەرۆک کۆمار و ئەنجوومەنى وەزیران کە دەتوانن پڕۆژە یاسا پێشکەش بکەن”.

دادگاى فیدڕاڵى ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرۆک کۆمار دەتوانێت پڕۆژە یاسا پێشکەش بە ئەنجوومەنى نوێنەران بکات، جگە لە پرۆژە یاساى بودجە و ژمێرەى کۆتایی کە ڕێگەپێدراو نییە سەرۆک کۆمار پێشکەشیان بکات، بەڵکو بە گوێرەى بڕگەى چوار لە ماددەى 80ـی دەستوور تەنیا لە دەسەڵاتى ئەنجوومەنى وەزیراندایە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بۆ ماوەی خولەکێک هاتووچۆ ڕادەگیرێت
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بۆ ماوەی خولەکێک هاتووچۆ ڕادەگیرێت
موقتەدا سەدر داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراقی دەکات
دوات موقتەدا سەدر داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراقی دەکات
پەیوەنیدر