موقتەدا سەدر داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراقی دەکات



سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە حکومەتی عێراق کرد کە هەڵوێستی دیپلۆماسی بەرامبەر ئەو وڵاتانە بگرێتەبەر کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەڵوێستی دیپلۆماسی بەرامبەر ئەو وڵاتانە بگرێتەبەر کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل “ئاسایی کردووەتەوە”، هاوکات داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە بایکۆتی کاڵای ئیسرائیلی بکەن و پەیوەندییەکانیان بپچڕێنن.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، “داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەم کە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دابخەن و بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە بایکۆت بکەن”.

ناوبراو جەختی لە کارکردن بۆ دەرکردنی بڕیارنامەی توند لە لایەن کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد، بۆ گوشار خستنە سەر ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژی ئیسرائیل .

دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری دا
پێت دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری دا
پرسەی ئیسماعیل هەنییە لە دۆحە بەڕێوەچوو
دوات پرسەی ئیسماعیل هەنییە لە دۆحە بەڕێوەچوو
پەیوەندیدار