پرسەی ئیسماعیل هەنییە لە دۆحە بەڕێوەچوو



لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، پێشوازی لە تەرمی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە کرا.

ئەمڕۆ هەینی، لە مزگەوتی ئیمام عەبدول وەهاب لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی هەنییە ئەنجام درا و نزای بۆ کرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٣١ی تەممووز ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکۆماری نوێی ئێران پزیشکیان، لە تاران ئامادە بوو و تیرۆر کرا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێران، هەنییە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران کراوەتە ئامانج، ئێران و حەماس، ئیسرائیل بە بکەری ئەو تیرۆرە تۆمەتبار دەکەن و تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیل لەم بارەوە هیچ ڕاگەیاندراوێک بڵاو نەکراوەتەوە.

موقتەدا سەدر داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراقی دەکات
پێت موقتەدا سەدر داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراقی دەکات
هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت
دوات هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت
پەیوەندیدار