هێزەكانی رزگاری عەفرین بە راگەیەندراوێك ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی چالاكییەكانیانی لە دژی سووپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان بڵاوكردەوە.
هێزەكانی ڕزگاری عەفرین دەڵێت “لە ساڵی ٢٠٢٢ دا هێرشەكانی سوپای توركیا و گروپە چەتەكان بە شێوەیەكی دژوار بەردەوام بوون. دوای ئەوەی عەفرین داگیركرا گەلەكەمان كە لە ماڵوحاڵی خۆیان كۆچبەر بوون، هەموو رۆژێك رووبەڕووی هێرشی دژوار دەبنەوە. سوپای توركیا و گروپە چەتەكانی كە هیچ یاسایەكی شەڕ ناناسن، لە دژی گەلەكەمان هەموو جۆرەهێرشێكی نامرۆڤانە ئەنجام دەدەن”.
دەشڵێت “لە ناوچە داگیركراوەكان كەسانی وڵاتپارێز و بە شكۆ دەڕفێنن، ئەشكەنجەیان دەدەن و دەیانكوژن. هاوكات لەگەڵ گۆڕینی دیموگرافیا نەك هەر مرۆڤەكان بەڵكوو جوگرافیای عەفرینیش زۆر جار ئامانجی هێرشەكانە”.
ئامارەكانی شەڕ
لە ساڵی ٢٠٢٢دا هێرشەكانی سوپای توركیا و چەتەكانی لە رێگەی تۆپبارانەوە بۆ سەر ناوچەكە بێ پسانەوە بەردەوامبوو.
بە دریژایی ساڵەكە ٢٧ هەزار و ٤٩٨ جار بە كاتیوشا، هاوەن و تانك تۆپباران هێرش ئەنجامدرا.
لە هێرشەكاندا ٧ مەدەنی شەهیدبوون كە یەكێكیان منداڵ بوو
١٨ جار بە فڕۆكەی شەڕ و ١٣ جاریش بە درۆن هێرش ئەنجامدرا.
لە ئەنجامی هێرشەكاندا ٧ كەس كە یەكێكیان منداڵ بوو شەهید بوون، ٤٤ كەسیش كە ١٠ كەسیان منداڵ بوون برینداربوون.
٢٠٤ داگیركەر كوژراون.
لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەدژی سوپای توركیا و چەتەكانی ٧٠ چالاكی ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی ئەو چالاكییانەدا ٢٠ پۆلیسی تایبەت، ٧٢ سەربازی سوپای تورك و ١١٢ چەتە كوژراون و ١٦ پۆلیسی تایبەت، ٦٧ سەرباز و ٥٦ چەتەش برینداربوون.
لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانماندا ١٤ ئۆتۆمبێل كە سێیانیان زرێپۆشبوون، تانكێك، ٨ ماتۆڕسكیل، ٨ سەنگەر، ٥ خێمە، ٢ شوێنی مانەوە، كاتیوشایەك، چەكێكی ئێم-١٦، چەندین جبەخانە و كەلوپەلی تەكنیكی تێكشكێنراون. ٢ ئۆتۆمبێلی كرپی، ١ عەقرەب، ٢ تانك، ١ ریۆ، ١ كاتیوشا و ئۆتۆمبێلێكیش گورزیان لێدراوە. هەروەها لە ئەنجامی چالاكییەكەداندا ٨ چەكی ئەی كەی -٤٧، ١ بی كەی سی، یەك چەكی نیشانشكێن، ١ دەمانچە، ٤ بێتەل، ٤ رەخت، ٥ تەلەفون و بڕێكی زۆر تەقەمەنی لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
١٩ هاوڕێمان شەهید بوون.