نرخی مریشک بۆ دوو هەزار و 400 دینار دابەزی



سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ڕایگەیاند، نرخی مریشک دابەزیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 400 دینار بۆ دوو هەزار 600 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی مریشکەوە ڕایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ خواست و خستنەڕوو لە بازاڕدا دەگەڕێتەوە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر مریشک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا هەیە.

وتیشی، ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە نێوان دوو هەزار و 400 دینار بۆ دوو هەزار 600 دینارە، دابەزینی نرخی مریشک لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو یەك كیلۆ مریشك لەنێوان سێ هەزار بۆ سێ هەزار و 300 دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشییەک لەناو كێڵگەپەلەوەرییەكان بڵاوبووەتەوە و زۆرێک لە مریشکەکان مرداردەبنەوە، بەڵام ئەو نەخۆشییە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و هیچ زیانێکی نییە

 

جیهانی پاش ئەمریکا: لەبارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
پێت جیهانی پاش ئەمریکا: لەبارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری ماف و داخوازی ئێزیدییەکان دەبین
دوات نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری ماف و داخوازی ئێزیدییەکان دەبین
پەیوەندیدار