لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزەكانی سوپای عێراقدا لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، تیرۆریستێكی داعش كوژرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە كە ھێزەكانی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە قەزای تارمییە باكووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تیرۆریستی داعش كوژراوە، ھەروەھا حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش خاپووركراوە.