ئەمریکییەکان وردەکاری هێرشەکەی ئێران ئاشکرا دەکەن



بەرپرسانی ئەمریکی پشتڕاستیان کردەوە، کە هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هاوشێوەی هێرشەکەی ١٣ی نیسان دەبێت، بەڵام ڕەنگە گەورەتر و ئاڵۆزتر بێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، وەڵامی ئێران بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنییە ڕەنگە هێرشی لایەنەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لەخۆ بگرێت.

ئەو بەرپرسانە ئاشکرایان کردووە، پنتاگۆن لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا تاوتوێی ئەو گۆڕانکارییانەی کرد، کە پێویستە بۆ هەڵوێستی دەسەڵاتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکرێن.

دۆخی ئامادەباشی لە ئیسرائیل بەردەوامە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەکە دوای تیرۆرکردنی هەنییە لە تاران، هەروەها بۆ تۆڵەی فوئاد شوکر سەرۆکی حزبوڵڵا، کە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیروت کوژرا، جگە لەوەش بۆ ڕاگەیاندنی ئیسرائیل لە کوشتنی محەمەد ئەلدێیف سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس.

ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، سەرکردە سەربازییەکانی ئێران “بیر لە هێرشی هاوبەش دەکەنەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە دەوروبەری تەلئەبیب و حەیفا، بەڵام وریا دەبن لە هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی”.

کەشناسی: بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت
پێت کەشناسی: بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت
ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 22 ملیار دینار بووە
دوات ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 22 ملیار دینار بووە
پەیوەندیدار