سوپای ئیسرائیل: 60 مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران



سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، دەیان مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، تاوه‌كو ئێستاش 15 مووشەک خراونەتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئەمشەو 60 موشه‌ك له‌ باشوری لوبنانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی شاری جه‌لیل كراون، دەشڵێت:” 15 موشه‌كمان خستووەته‌خواره‌وه‌.

دوێنێ چوارشەممە لە وڵاتی ئێران ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا.

ئێوارەی ئەمرۆش، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی له‌ ئیسرائیل كرد له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی فوئاد شکور كه‌ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ باڵاكانی حزبوڵای لوبنان و ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس و ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل هێڵی سوری تێپه‌ڕاندوه‌ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌موو به‌ره‌كاندا ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

مەسرور بارزانی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات
پێت مەسرور بارزانی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات
دژەتیرۆر تیرۆرستێک له‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر دەکات
دوات دژەتیرۆر تیرۆرستێک له‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر دەکات
پەیوەنیدر