ئاردی ئەم مانگە بۆ نانکردن زۆر باشە



بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاردی ئەم مانگە زۆر باشە و تاقیكراوەتەوە و داوا دەكەن هاووڵاتیان بەكاری بهێنن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دەستكراوە بەدابەشكردنی ئاردی مانگی شەش بەسەر هاووڵاتییان.

وتیشی، ئاردی ئەم مانگە زۆر باش و كوالێتییە و گونجاوە بۆ بەكارهێنان، چونكە پێش دابەشكردنی تاقیكراوەتەوە.

هاوکات نەوزاد شێخ کامیل داواشی لەهاووڵاتییان كرد بە گشتی و بەتایبەت ئەوانەی نان دەكەن، ئاردی بایەعی بەكاربهێنن چونكە زۆر باشە و گرفتی نییە.

عێراق پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی دەدات
پێت عێراق پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی دەدات
نەوەیەکی نوێی ئایفۆن SE 4 دەخرێتە بازاڕەوە
دوات نەوەیەکی نوێی ئایفۆن SE 4 دەخرێتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار