نەوەیەکی نوێی ئایفۆن SE 4 دەخرێتە بازاڕەوە



ڕاپۆرتێکی نوێ پلانەکانی ئەپڵ ئاشکرا دەکات بۆ پشتگیریکردنی ئایفۆن SE 4 کە بە شاشەیەکی OLED کە لەلایەن کۆمپانیای LG پەرەی پێدراوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن “The Elec” بڵاوکراوەتەوە، ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی نەوەی داهاتووی مۆبایلەکانی ئایفۆن ئێس ئی کە بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “LG شاشەی OLED بۆ ئایفۆن SE 4 دابین دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە BOE دابینکەرێکی سەرەکییە بۆ ئەم وەشانەی ئایفۆن، بۆیە LG دەبێتە دابینکەرێکی لاوەکی بۆ شاشەی OLED لەم وەشانەیدا.”

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەو زانیارییە دزەپێکراوانە دەکات کەپێشتر بڵاوکراونەتەوە، نرخی چاوەڕوانکراوی ئەم وەشانە نوێیەش “ئایفۆن SE 4 پێشبینی دەکرێت بە 499 دۆلار بێت” ، واتە نرخی مۆبایلەکە 70 دۆلار بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە وەشانی پێشووی کۆمپانیاکە، هەروەها پێشبینی دەکرێت توانای هەڵگرتنی میمۆرییەکەی 128 گێگابایت بێت.

ئاردی ئەم مانگە بۆ نانکردن زۆر باشە
پێت ئاردی ئەم مانگە بۆ نانکردن زۆر باشە
نزیکەی 75 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم درایە دارایی عێراق
دوات نزیکەی 75 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم درایە دارایی عێراق
پەیوەندیدار