دەستەی خانەنشینی عێراقی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت-ی ڕاگەیاند و بانکی ڕافیدەینیش دەڵێت” دەستمان بە دابەشکردنی مووچە کرد”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە، بانکەکان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بکەن، و لە ڕێگەی کورتەنامەوە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کراوە، و تائێستا بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.