شارەزایان و پسپۆڕان باس لە چەند هەنگاوێك دەكەن كە دەكرێت لە ڕێیانەوە بتوانێت ساڵی نوێ بكەیتە ساڵێكی باش بۆ خۆت و دڵخۆش بیت.
لە جیهاندا هەشت ملیار كەس هەن، دەكرێت كەسێك لە كەسێكی دیكە زیرەكتر و بەتواناتر و باشتربێت، هەمیشە هەوڵ بدە گەشە بەخۆت بدە نەك بەراوردكاری بە كەسانی دیكە.
هەست كردن بەدڵنیایی
هێندێك دەڵێن بوونی ملیۆنێك دۆلار لەبانكدا خۆشبەختییە، بەڵام بەپێچەوانەوە توێژینەوەكان دەڵێن دەتوانرێت بەپارە خۆشبەختی بهێنرێت، بەڵام زۆر لەوە كەمترە كە پێویستە.
دیاریكردنی ئامانجەكان لە ژیاندا
دیاریكردنی ئامانجەكان لە ژیاندا بەشێوەیەك كاری بۆ بكرێت و سوود لە ئەزموون و هەڵەكان وەربگیردرێت.
سنوورداركردنی بیركردنەوە نەرێنییەكان
دانانی سنوورێك بۆ بیركردنەوە نەرێنییەكان، گەشەدان بەهۆشیاری و چارەسەركردنی كێشەكان و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست.
چاودێری جەستەیی
چاودێریكردنی ئەندامانی جەستەت بەبێ گومان دەبێتەهۆی خۆشبەختی و لەشساغی، ئەویش لە ڕێگای سیستمێكی باشی خۆراك، خەوی باش، وەرزشكردن.
گەشەدانی لۆژیكی
هەوڵ بدە بەشێوازێكی ئەرێنییانە زیاتر لۆژیكی خۆت بنیات بنێیت، چونكە دەبێتەهۆی گەشەكردنی زیاتر و دڵخۆشی زیاتر بەپێی ڕۆیشتنی كات.
خۆبەراوردنەكردن بە كەسانی دیكە
بەهیچ جۆرێك خۆت بەراورد مەكە بە كەسانی دیكە، بۆیە بیر لە گەشەدان بە خۆت بكەرەوە لەگەڵ كەسانی دیكەدا مەڕۆ.
بەهێزكردنی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی
دەتوانیت پەیوەندییەكان بەهێز بكەیت تا دڵخۆشی زیاتر بیت لەگەڵ هاوڕێیان و خزمانت.