ئەمریکا هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دەنێرێت



ئەمریکا، ١٢ کەشتی جەنگی و ٤ هەزار سەرباز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوە پێدەکات.

 

پاش هەڵکشانی گرژییەکان لە دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران و فواد شوکر فەرماندەی سەربازیی حزبوڵڵا لە بەیروت، ئەمریکا ١٢ کەشتی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات.

 

بەرپرسێکی پنتاگۆن بە واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە، کەشتییە تێکشکێنەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرن، لەنێویاندا کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Theodore Roosevelt و تیمەکانی هێرشبەری دوورخراوە و زیاتر لە ٤٠٠ سەرباز و دەریاوان هەن.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەیەک کەشتی جەنگی دیکەی ئەمریکا لە دەریای سوور جێگیر دەبوو، کە ئۆپەراسیۆن دژی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجام دەدەن، هەندێکیش ئاڕاستەی کەنداو و دەریای ناوەڕاست کراون، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل، لە ڕێگەی ناوبژیوانانی ڕۆژئاوا و ناوچەییەوە هۆشداری داوەتە حزبوڵڵا کە هەر هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەری دەبێتە هۆی جەنگێکی یەکلایی کەرەوە.

 

دوو تۆمەتباری “دزیی سەدە” دەستگیرکران
پێت دوو تۆمەتباری “دزیی سەدە” دەستگیرکران
نۆژەنکردنەوەی چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکووک بە کۆمپانیایەکی بەریتانی سپێردرا
دوات نۆژەنکردنەوەی چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکووک بە کۆمپانیایەکی بەریتانی سپێردرا
پەیوەندیدار