تێچووی کۆتایی ئاهەنگەکەیان ئاشکرا بوو



ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕی یەکێک لە سەرمایەدارەکانی ئاسیا، بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان، بەو پێیەی بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە.

 

ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕە بچووکەکەی دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا، موکیش ئەمبانی، بە ڕاگەیاندنی تێچووی مەراسیمەکە بووە بە باسێکی گرنگ لە جیهانی ئاهەنگ و بۆنەکاندا، کە تێچووەکەی گەیشتە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.

 

ئاهەنگە، لە ١٢ی تەمموزی ڕابردوو بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان دەستیپێکرد، بەجۆرێک هۆیەکانی کات بەسەربردن لە ئاستێکی بەرزدا خاڵی سەرەکی بوودجەیەکی زەبەلاحی هاوسەرگیرییەکە بوو، تەنها هونەرمەندان ڕیهانا و جەستن بیبەر نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ نمایش و گۆرانییەکانیان وەرگرتووە لە میانی ئاهەنگەکەدا.

 

بەشێک لە تێچووی ئەو ئاهەنگە بۆ ڕێوشوێنی ئەمنی خەرج کرا، چونکە تەکنەلۆژیای ناسینەوەی ڕووخسار بەکار هات بۆ دڵنیابوون لە هاتنی میوانە هەڵبژێردراوەکان بۆ مەراسیمەکە.

 

هەروەها خێزانی ئەمبانی دیاری گرانبەهایان پێشکەش بە میوانەکانیان کرد کە بریتی بوون لە جانتای مارکە بەناوبانگەکان و ئاڵتون.

 

بە بەراورد لەگەڵ ئاهەنگە هاوسەرگیرییەکانی دیکە، تێچووی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەمبانی زۆر زیاتر بووە لە تێچووی ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادە دیانا و شازادە چارڵز، کە بە ١٦٣ ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

 

بەگوێرەی گۆڤاری فۆربس، موکیش ئەمبانی تەمەن ٦٦ ساڵ، لە پلەی نۆیەمین دەوڵەمەندترین کەسی جیهاندایە و سامانەکەی ١١٦ ملیار دۆلارە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشێتد پرێس، کۆمپانیاکەى بەناوی ڕیلایانس ئیندستریز، کۆمپانیایەکی گەورەیە و داهاتی ساڵانەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارە، هەروەها پشکی گەورەی لە کەرتەکانی وەکو پترۆکیمیایی، نەوت و گاز، پەیوەندییەکان و فرۆشتنی تاکەکەسیدا هەیە.

 

زاوا، کە ناوی ئانانت ئەمبانییە، سەرکردایەتی دەستپێشخەرییەکانی وزەی نوێبووەوە و سەوزی کۆمپانیاکە دەکات و شانبەشانی خوشک و براکانی “ئیشا و ئاکاش’ لە دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکەیە.

نۆژەنکردنەوەی چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکووک بە کۆمپانیایەکی بەریتانی سپێردرا
پێت نۆژەنکردنەوەی چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکووک بە کۆمپانیایەکی بەریتانی سپێردرا
مارماسی، کەسێک دەکوژێت و دەیانی دیکە ژەهراوی دەکات
دوات مارماسی، کەسێک دەکوژێت و دەیانی دیکە ژەهراوی دەکات
پەیوەندیدار