سۆران عومەر: تا ئێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی نەداوەتەوە



وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکیدا بۆ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، تا ئێستا چاوەڕێی حکومەتی هەرێمن بۆ ئەوەی دەربارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانکە حکومییەکانی عێراق وەڵامیان بداتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵی تایبەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوام لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کرد چییان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی.

ڕاشیگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بەنووسراوی ژمارە (٥٧٧٩ لە ٢٣/٧/٢٠٢٤) ئاماژە بەوە دەکات لە ٧/٤/٢٠٢٤ بەنووسراوی ژمارە (٩٤٢٩) داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەکان لەبانکی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای، چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن.

سۆران عومەر وتیشی: “تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لیستەکان بدات بۆ بەبانکیکردن و دەستی بەفشار کردووە لەسەر فەرمانبەران تاوەکو هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕ بکەنەوە”.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدراڵ ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش ١١٢ ڕۆژ لەداواکردنی زانیاری مووچەخۆران ئامادە نییە مووچە بەبانکی بکات، بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی مووچە لای خۆی بێت و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر مووچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەشیدا بەوەی لەدوای ئەم بێوەڵامییەی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەنگاوی دیکە دەگرینە بەر.

خواست لەسەر گۆشتی مریشک زیادبووە
پێشت خواست لەسەر گۆشتی مریشک زیادبووە
“داهاتی بازاڕی سێو لەمساڵدا دەگاتە ١٠١.٠٤ ملیار دۆلار”
دواتر “داهاتی بازاڕی سێو لەمساڵدا دەگاتە ١٠١.٠٤ ملیار دۆلار”
پەیوەندیدار