کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دواخرا



کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کۆبێتەوە و تێیدا پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن یەکلابکاتەوە.

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، “تاوەکوو ئێستا لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتیی خۆجێیی” و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆنابێتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە پێکهاتەکانی کەرکووک کردبوو، لەسەر پۆستە ئیدارییەکان ڕێکبکەون و بە پێچەوانەشەوە خۆی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار بە وەکالەت دیاری دەکات، بەڵام تا ئێستا نە پێکهاتەکان ڕێککەوتوون و نە سودانیش کەسی دەستنیشانکردووە.

“داهاتی بازاڕی سێو لەمساڵدا دەگاتە ١٠١.٠٤ ملیار دۆلار”
پێت “داهاتی بازاڕی سێو لەمساڵدا دەگاتە ١٠١.٠٤ ملیار دۆلار”
ڕێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینی تەواوکران
دوات ڕێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینی تەواوکران
پەیوەندیدار