سێو، یەکێکە لەو میوەیانەی کە زۆرترین خواردنی هەیە خواستێکی زۆری لەسەرە لە جیهاندا، بەناوبانگە بە پێکهاتە ڕیشاڵی و تامە شیرین و مزرەکەی، خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر و بڕێکی کەم کالۆری تێدایە.
لەم ڕاپۆرتەدا، ئامارەکان سەبارەت بە دیارترین وڵاتانی بەرهەمهێن و هەناردەکار و خواست لەسەر دەخەینەروو؛
بازاڕی سێوی جیهانی و پێشبینییەکانی داهاتوو
بەپێی بڵاوکراوەی پلاتفۆرمی مۆردۆر ئینتلیجینس، بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ چین بەرهەمهێنەری سەرەکی سێو بووە لە سەرانسەری جیهاندا، کۆی بەرهەمەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٤٥ ملیۆن تۆن، یەکێتی ئەوروپاش بە زیاتر لە ١٢ ملیۆن تۆن سێو لە پلەی دووەمدا هاتووە .
پێشبینی دەکرێت داهاتی بازاڕی سێو لە ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە ١٠١.٠٤ ملیار دۆلار، و تا ساڵی ٢٠٢٩ بگاتە ١١١.٥٦ ملیار دۆلار.
لە ساڵانی ڕابردوودا بازاڕی سێو، گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمی تازە لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهاندا.
هەروەک چۆن چین گەورەترین بەرهەمهێنەری سێوی تازەیە لە جیهاندا، هاوکات زۆرترین بەکارهێنەری سێویشە، لە دوای ئەو یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دێن.
١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری سێو لە جیهاندا
ئەمەی خوارەوە لیستی ١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری سێوە لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، کە بە تۆن خەمڵێندراوە، بەپێی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی دەرەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، ئامارەکان خراوەتەڕوو؛
چین: ٤٥ ملیۆن تۆن (٪٤٥ی بەرهەمی جیهانی)
یەکێتی ئەوروپا: ١٢.٢١ ملیۆن تۆن (٪١٥)
ئەمریکا: ٥.٠٣ ملیۆن تۆن (٪٦)
تورکیا: ٤.٨٥ ملیۆن تۆن (٪٦)
هیندستان: ٢.٤١ ملیۆن تۆن (٪٣)
ئێران: ٢.٢٤ ملیۆن تۆن (٪٣)
ڕووسیا: ١.٤٨ملیۆن تۆن بە ڕێژەی ٪٢
بەڕازیل: ١.٣ ملیۆن تۆن بە ڕێژەی ٪٢
ئۆکرانیا: یەک ملیۆن و ٢٨ هەزار تۆن بە ڕێژەی ٢٪
ئەفریقای باشوور: ١.٢٣ ملیۆن تۆن ٪١
١٠ گەورەترین هەناردەکاری سێو لە جیهاندا
ئەمەی خوارەوە لیستێکە لە ١٠ گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری سێو لە جیهاندا بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، بەپێی پلاتفۆرمی ستاتیستا.
– یەکێتی ئەوروپا: ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار تۆن
– چین: ٧٧٤ هەزار تۆن
– ئەمریکا: ٦١١ هەزار تۆن
– باشووری ئەفریقا: ٥٩٥ هەزار تۆن
– ئێران: ٥٤٦ هەزار تۆن
– شیلی: ٤٩٠ هەزار تۆن
– تورکیا: ٣٩٦ هەزار تۆن
– نیوزلەندا: ٣١٠ هەزار تۆن
– مۆڵدۆڤا: ١٢٣ هەزار تۆن
– سربیا: ١١٠ هەزار تۆن
١٠ وڵاتی سەرەکی هاوردەکاری سێو لە جیهاندا
ئەمەی خوارەوە لیستێکە لە دیارترین ١٠ وڵاتی هاوردەکاری سێو لە جیهاندا بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، بەپێی ئەوەی کە پلاتفۆرمی ستاتیستا بڵاویکردووەتەوە؛
– هیندستان: ٣٦٠ هەزار تۆن
– ڕوسیا: ٣٤٧ هەزار تۆن
– عێراق: ٣٤١ هەزار تۆن
– ڤێتنام: ٣٠٣ هەزار تۆن
– شانشینی یەکگرتوو: ٢٧٨ هەزار تۆن
– یەکێتی ئەوروپا: ٢٤٣ هەزار تۆن
– مەکسیک: ٢٣٢ هەزار تۆن
– سعودیە: ١٩٩ هەزار تۆن
– ئیمارات: ١٩٠ هەزار تۆن
– بەنگلادیش: ١٧٨ هەزار تۆن
پێنج وڵاتی عەرەبی کە سێو بەرهەم دەهێنن
ئەمەی خوارەوە لیستێکە لە ٥ وڵاتی عەرەبی، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە بەرهەمهێنانی سێو، بە پشتبەستن بە داتابەی ئاماری کۆمپانیاکانی سەر بە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی و ئەوەی کە پلاتفۆرمی ویکیپیدیا بڵاوی کردووەتەوە؛
– میسر: ٩٣٤.٤ هەزار تۆن
– مەغریب: ٩٢٢.٨ هەزار تۆن
– جەزائیر: ٥٣٩.٨ هەزار تۆن
– سوریا: ٣٣١.٨ هەزار تۆن
– لوبنان: ٢٤٨.٢ هەزار تۆن
ئەو ڕاستیانەی ڕەنگە لەبارەی سێوەوە نەتزانیبێت
سێو بۆ یەکەمجار نزیکەی ٧٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزراوەتەوە، پاشان لەلایەن کۆکەرەوەی خۆراکی سەرەتایی چاخی کۆنی بەردین لە کازاخستان دۆزرایەوە.
نزیکەی ٨ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئاسیا، مرۆڤ دەستی بە چاندنی سێو کردووە و لە دەوروبەری ساڵی ١٣٠٠ پێش زایین میسرییەکان باخی سێوەکانیان بەدرێژایی دەلتای نیل درێژ بووەتەوە.
زیاتر لە ٧٥٠٠ جۆری سێو لە سەرانسەری جیهاندا دەچێنرێن، دیارترینیان بریتین لە “گۆڵدن دیلیسیۆس”، “رێد دیلیسیوس”، “ماک ئینتۆش”، “گالا”، “فوجی” .
بەپێی پلاتفۆرمی پزیشکی کلینیک کلیڤلاند. باشترین جۆری بۆ تەندروستی گشتی سێوی “سوری بەتام”ە، بەو پێیەی توێکڵە سوورە تۆخەکەی چەندین دژە ئۆکسانی تێدایە، کە ئەو ماددانەن خانەکان لە تێکچوون دەپارێزن.
وتەیەک هەیە دەڵێت: “رۆژانە خواردنی سێوێک لە سەردانی پزیشک دوور دەخاتەوە” ئەمە ڕەنگە ڕاست بێت، چونکە سێو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و ڤیتامین، بەتایبەتی ڤیتامین سی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش.