مەترسی جەنگ نرخی زێڕ و نەوتی بەرزکردەوە



بە هۆی مەترسییەکانی تەشەنەکردنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نرخی زێڕ و نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 458 دۆلار لە کاتێکدا لە سەرەتای هەفتەدا نرخەکەی دوو هەزار و 370 دۆلار بوو.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای هەفتەدا نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 81 دۆلار و 41 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 78 دۆلار و 57 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت و زێر بۆ مەترسی تەشەنەکردنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە باس لەوە دەکەن عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سوپای پاسدارانی ڕاسپاردووە لە وەڵامی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران، ڕاستەوخۆ ئیسرائیل بکەنە ئامانج.

ڕێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینی تەواوکران
پێشت ڕێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینی تەواوکران
شارەوانی سلێمانی دەربارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر شارەوانی سلێمانی دەربارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار