شارەوانی سلێمانی دەربارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوە دەدات



شارەوانی سلێمانی داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە دڵنیانین کە بە سوودمەند هەژماردەکرێن یان نا، سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی بەر لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ڕوونکردنەوەیان پێ بدرێت.
تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەی دابەشکردنى زەویی لە شارەوانى سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لەو فەرمانبەرانەى قەرەبووکراونەتەوە یاخود هەر دۆخێکى تایبەتیان هەیە، دەتوانن سەردانى فەرمانگەى هەرەوەزى بکەن و دڵنیابن لەوەى ناویان لەناو سوودمەندانى وەرگرتنى زەوى هەیە، یاخود دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
وتیشى، لەکۆتایی فۆڕمەکەدا بەشێک هەیە و فەرمانبەر دەتوانێت هەر دۆخێکى تایبەتى هەبوو ئاماژەى پێبکات و فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، دواتر لیژنەیەک بڕیار لەسەر دۆسیەکەى دەدەن و لەو کاتەدا فەرمانبەرەکە تووشى لێپێچینەوە نابێت.

مەترسی جەنگ نرخی زێڕ و نەوتی بەرزکردەوە
پێت مەترسی جەنگ نرخی زێڕ و نەوتی بەرزکردەوە
تیرۆری هەنییە، بوونی ئیسڕائیل لەناو ئێران ئاشکرا دەکات
دوات تیرۆری هەنییە، بوونی ئیسڕائیل لەناو ئێران ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار