نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل



ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئێرانەوە ئاشکرای دەکات، کە خامنەیی فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران فەرمانی لێدانی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئیسرائیل دەرکردووە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە بەرامبەر تیرۆرکردنی ڕێبەری باڵای بزووتنەوەی حەماس لەکاتێکدا لە تاران بووە.

بەپێی سەرچاوەیەک لە سێ بەرپرسی ئێرانی کە لەسەر فەرمانەکە ئاگادارکراونەتەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانی دەرکردووە بۆ ئەوەی ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە ڕێبەری حەماس لە تاران.

نیویۆرک تایمز زانیاریی ئاشکرا دەکات لە زاری هەر سێ بەرپرسە ئێرانییەکە، کە دوو ئەندامی سوپای پاسداران لەنێویاندا هەیە، داوایان کردووە ناویان بڵاونەکرێتەوە، چونکە دەسەڵاتیان نییە بە ئاشکرا قسە بکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی کوژرانی هەنییە، خامنەیی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا فەرمانی داوە کە هێرش بکرێتەسەر ئیسرائیل.

ئێران و حەماس، ئیسرائیلیان بە کوشتتنی ئیسماعیل هەنییە تۆمەتبار کردووە؛ ئیسرائیل کە لە کەرتی غەززە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە شەڕدایە، نە دانی بە کوشتنی هەنییە ناوە و نە ڕەتیشیکردووەتەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران بووە و دواتر تیرۆر کرا.

ئەمەش لە کاتێكدایە، ئیسرائیل مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە کوشتنی دوژمنەکانی لە دەرەوەی وڵات، لەوانە زانایانی ئەتۆمی ئێران و فەرماندە سەربازییەکانی ئێران.

ئەو مووشەکەی هەنییەی پێ کوژرا، لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوە
پێت ئەو مووشەکەی هەنییەی پێ کوژرا، لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تیرۆرکردنی هەنییە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات
دوات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تیرۆرکردنی هەنییە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات
پەیوەندیدار