سەرۆکایەتی هەرێم: به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين



سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بەئامانجگرتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بڵاوکردەوە و دەڵێت” به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين”.

سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەمموز بڵاویکردەوە، به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ ميوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.

جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستنینی لەو شوقەیەی لێی دەمایەوە لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئیران کرایە ئامانج و دوای کوژرانیشی کاردانەوەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لەسەر ئەو ڕووداوە کرد.

چارەنووسی حەماس دوای تیرۆر کردنی (هەنییە)
پێت چارەنووسی حەماس دوای تیرۆر کردنی (هەنییە)
خانووە زیادەڕۆكانی 7 گوندی دیكەی دەورووبەری سلێمانی تاپۆ دەكرێن
دوات خانووە زیادەڕۆكانی 7 گوندی دیكەی دەورووبەری سلێمانی تاپۆ دەكرێن
پەیوەنیدر