پۆلیسی هەولێر عەنتەر دەستگیر دەکات



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی لە هاووڵاتیان کردبوو و دەڵێت” ناوی لەخۆی ناوە عنتر”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند،  تۆمەتبارێکی بە ناوی (ا. خ. ج) کەناوی لە خوی ناوە(عنتر)بە ڕەگەز عەرەب لەدایکبووی 1992 دەستگیر کرد، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو و هەڵساوە بە بریندارکردنی هاووڵاتییەکی ئاوارەی عەرەب کە دانیشتووی کۆمەڵگای کانی قرژاڵە بوو لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەروەها هەڕەشەی لە چەندین ماڵیش کردبوو، جگە لەوەش بە چەقۆ لە دادخوازی دابوو.

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، تۆمەتباری ناوبراو هەڵاتبوو بۆ پارێزگای موصڵ و لەوێ رۆژانە لە رێگای سۆشیاڵ مدیا بە چەک خۆی نمایش دەکرد و هەڕەشەی لە خەڵک دەکرد، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاش کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکرێت.

لە ئێستادا تۆمەتبار دانی نا بە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە ناوە و بەپێی ماددەی 405 بڕگەی31 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

تۆمەتباری ئامەژەپێکراو، کە هەڕەشەی لە زیاتر لە 15 ماڵی عەرەبی ئاوارە کردبوو لە کۆمەڵگای کانی گڕژاڵە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرجەم ماڵەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان.

هۆکارەکانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە کاتی كارپێكردنیدا
پێت هۆکارەکانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە کاتی كارپێكردنیدا
كارەبای سلێمانی: بەهۆی داشكاندنەوە 37 ملیار داهات كۆكراوەتەوە
دوات كارەبای سلێمانی: بەهۆی داشكاندنەوە 37 ملیار داهات كۆكراوەتەوە
پەیوەندیدار