كارەبای سلێمانی: بەهۆی داشكاندنەوە 37 ملیار داهات كۆكراوەتەوە



ئەمڕۆ 31ی تەمموز، دواین وادەی بڕیاری حكومەتی هەرێم بوو بۆ داشكاندنی 20%ی پارە و قەرزی كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا نییە.

ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا نییە، بەڵام داوامان كردووە درێژبكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاری لێخۆشبوونەكە سوودێكی باشی هەبووە و تەنها لە سەرەتای مانگی حەوتەوە تاوەكو دوێنێ 37 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە.

ئاشكراشی كرد، لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵ كە داشكاندن نەبووە داهات لەنێوان 45 بۆ 50 ملیار دینارێك بووە و جیاوازییەكی زۆری هەبووە لەگەڵ دوای داشكاندن، كە نزیكەی دوو هێندە داهات كۆكراوەتەوە.

 

پۆلیسی هەولێر عەنتەر دەستگیر دەکات
پێت پۆلیسی هەولێر عەنتەر دەستگیر دەکات
مامۆستا سادق: 43 ساڵ پارەی خانەنشینیم لێبڕاوە و سندوقەكەی بوونی نییە
دوات مامۆستا سادق: 43 ساڵ پارەی خانەنشینیم لێبڕاوە و سندوقەكەی بوونی نییە
پەیوەندیدار