سەدان دەرچووی تر دامەزراندنیان بۆ کرایەوە



ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی دامەزراندنی بۆ 780 خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووی یەکەمی لەسەر میلاکی وەزارەت و دەستەکان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەیەکدا بڕیاریاندا بە دامەزراندنی زیاتر لە 780 کەسی هەڵگری بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆکان لە وەزارەت و دەستە و پارێزگاکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دانیشتنی بەپەلەی ژمارە (23)ی خۆیدا، کە لە 31/7/2024 بەڕێوەچوو، بڕیاریدا بە دامەزراندنی زیاتر لە (780) دەرچوو و خاوەن بڕوانامەی باڵا بەپێی میکانیزمی تیروپشکی ئەلیکترۆنی، و بەردەوام دەبن لە دەرکردنی بڕیاری دامەزراندن بۆ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامەی باڵاکان و هەموو ئەو خوێندکارانە دڵنیا دەکەنەوە و بە زووترین کات سەرجەمیان دادەمەزرێنرێن.

بەپێی بڵاوکراوەکە پسپۆڕییەکان دیاریکراوە کە بریتین لە : (مامۆستا، تەکنیکار، تەکنیکاری ئامێری پزیشکی، پشکنەری کشتوکاڵی، یاریدەدەری چاودێری میدیا، پسپۆڕی میدیای جۆراوجۆر، یاریدەدەری ئەندازیار، یاریدەدەری پێشبینی کەشوهەوا، یاریدەدەری دیزاینەر، یاریدەدەری چاودێری تەکنیکی، یاریدەدەری سەرپەرشتیاری گەشتیاری، یاریدەدەری وردبینی، یاریدەدەری وەرگێڕ، یاریدەدەری توێژینەوە، یاریدەدەری کیمیایی کارپێکراو، یاریدەدەری پلاندانەری شار).

لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق زیاتر لە حەوت هەزار کەسی خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دامەزراند و بەڵێنی بەردەوامی دامەزراندنیشی داوە، بەڵام هێشتا لە هەرێم بەفەرمی هیچ دەرگایەکی دامەزراندن بۆ زۆرێک لەو سێکتەرانە نەکراوەتەوە.

مامۆستا سادق: 43 ساڵ پارەی خانەنشینیم لێبڕاوە و سندوقەكەی بوونی نییە
پێت مامۆستا سادق: 43 ساڵ پارەی خانەنشینیم لێبڕاوە و سندوقەكەی بوونی نییە
ڕێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید
دوات ڕێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید
پەیوەندیدار