نرخی دۆلار بەرزبووەوە



دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار تەنها دوو ڕۆژی خایاند و دووبارە ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە، جارێكی دیكە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 149 هەزار و 550 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوێنێ‌ نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و هاتە خوار 149 هەزار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی عێراق چەندین ڕێكاری نوێی گرتۆتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە نرخی فەرمی نزیك نەبۆتەوە، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیناری كراوە.

نەخۆشی یان کەمی ڤیتامین…بۆچی ئارەزووی هەندێک خواردن دەکەین؟
پێت نەخۆشی یان کەمی ڤیتامین…بۆچی ئارەزووی هەندێک خواردن دەکەین؟
لە وڵاتێکی عەرەبی 30%ی ژنەکان لە مێردەکانیان دەدەن!
دوات لە وڵاتێکی عەرەبی 30%ی ژنەکان لە مێردەکانیان دەدەن!
پەیوەندیدار