لە میانی سەردانیدا بۆ فلیپین، ئۆستن لەگەڵ میدیاکاران کۆبووەوە و، پەیامی پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئۆستن باسی لەوەشکرد، کە خوازیار نەبوون دۆخەکە بەم ئاستە بگات و ڕایگەیاند: ”ناخوازین هیچ کام لەمانە ڕوو بدات، لەم بارەیەوە بەچڕی کار دەکەین، کە هاوکار بین لە کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ئێستا و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ”.
سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئۆستن باسی لەوە کرد جگە لەوەی لە میدیادا ڕەنگی داوەتەوە و بیوتویەتی هیچ زانیارییەکی دیکەی نییە.