“ئاگاداری تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، نین”



ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ واشنتۆن هیچ زانیارییەکی لەسەر تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە نییە و دەستی لەو کارەدا نەبووە.

 

لە سەنگافورە، بلینکن داوای ئاگربەستی لە غەززە کردوو، خێراکردنی هەولەکانی بە “پێویستی حەتمی” ناوبرد ، خواستی خۆی بۆ “ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە” دووپاتکردەوە.

 

وتیشی؛ وڵاتەکەی پێش تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئاگادار نەبووە و، ئەمریکا دەستی تێیدا نەبووە.

 

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا تیرۆرکردنی هەنییە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر غەززە، بلینکن ڕایگەیاند: “ئەمە دۆخێکە کە ئێمە زانیارییمان نییە لەسەری و تێیدا بەشدار نەبووین، لەبەرئەوە زۆر قورسە پێشبینی کردنی، بە درێژایی ساڵانێکی زۆر فێری ئەوە بووم کە هەرگیز پێشبینی ڕووداوێک لەسەر ڕووداوێکی دیکە نەکەم”.

 

بلینکن جەختی لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ئاگربەست کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە و، ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵ تا گەیشتن بەو خاڵە.

 

لە لایەکی دیکە و لە شاری مانیلای پایتەختی فلیپین، ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا کرد سەبارەت بە تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و لەوەڵامدا وتی: “هیچ شتێکم نییە لەسەر ئەم بابەتە بیڵێم”.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئۆستن وتی: تەنیا هەواڵەکەم بیستووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی زیادەم نییە تا بیخەمەڕوو، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێرش بووەوە ئەوا بێگومان هاوکاری دەکەین”.

 

دوا بەدوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، لیواکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ڕایانگەیاند؛ کە تیرۆرکردنی هەنییە، ”شەڕەکە دەگوازێتەوە بۆ ڕەهەندی نوێ”، جەختیشیان لەوە کردەوە کە خوێنی ئەو بەفیڕۆ ناڕوات.

 

لە لایەکی دیکەوە، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەدوای فراوانکردنی مەودای شەڕدا نییە، بەڵکو ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەگەرەکان بکات.

“ئەگەر ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە پشتیوانی دەکەین”
پێت “ئەگەر ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە پشتیوانی دەکەین”
“ئیسرائیل خۆی کوشت، نەک ھەنییە”
دوات “ئیسرائیل خۆی کوشت، نەک ھەنییە”
پەیوەندیدار