“ئیسرائیل خۆی کوشت، نەک ھەنییە”



سامی ئەبو زەھری، سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛ “دەبێت ئیسڕائیل باش ئەوە بزانێت ئەوەی بەرامبەر هەنییە کردی خۆکوشتنی خۆی بوو، نەک ئیسماعیل ھەنییە”.

 سامی ئەبو زەھری سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند، ئیسرائیل تەقەی لە خۆی کردووە، نەک ئیسماعیل ھەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران، تیرۆرکرا.

 

سامی ئەبو زەھری لە لێدوانێکدا بۆ  کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: “دەبێت سوپای داگیرکار باش ئەوە بزانێت کە تەقەی لەخۆی کردووە، نەک لە ئیسماعیل ھەنییە”.

 

ڕاشیگەیاند: “سوپای داگیرکار دەیەوێت ئیرادەی بزووتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین بشکێنێت، بەڵام حەماس ئایدۆلۆژیایە و شەھیدبوونی سەرکردەکانی ئەم ئایدۆلۆژیایە ڕاناگرێت”.

 

باسی لەوەشکرد: “حەماس لەگەڵ ھەر دڵۆپێک خوێن کە بۆ ئازادی ئەم خاکە دەڕژێت، گەشە دەکات و خوێنی سەرکردەکانیش لە خوێنی منداڵانی گەلەکەمان زیاتر نییە”.

 

وتیشی: “ئێمە ئامادەین باجی گەورە لە پێناو ڕزگارکردنی قودس بیدەین و ئەم ڕێگایەش تەنھا بە ڕزگارکردنی قودس کۆتایی دێت”.

 

ناوبراو ئەوەشی دووپاتکردەوە: “تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە، ئامانجەکانی داگیرکار بەدی ناھێنێت و ناتوانێت حەماس ناچار بکات، بۆ ئەوەی خۆی بە دەستەوە بدات، بەو پێیەی حەماس تا کۆتایی لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبێت”.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛  لە ئاکامی ھێرشێکی ئیسرائیلدا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیان “ئیسماعیل ھەنییە” لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری نوێی ئێران، کوژراوە.

“ئاگاداری تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، نین”
پێت “ئاگاداری تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، نین”
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کۆبووە وە
دوات لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کۆبووە وە
پەیوەندیدار