وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و داهاتەکانی هەرێم تەواو بوو



سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وردبینییان بۆ لیستی مووچەخۆران و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان تەواوکرد.

عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی ئەرکی وردبینیکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستانی تەواوکرد و ڕاپۆرتێکی تایبەتیان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

ئەوەشیخستەڕوو کە دیوانی چاودێریی دارایی تەواوی ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە کە لەبەردەمیدا بوون، لە وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش وردبینیکردنی یەک بە یەکی ناوەکان.

عەمار سوبحی ڕاشیگەیاند، دوای دەستخستنی داتاکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانەوە، وردبینییان بۆ داتای داهات و خەرجییەکان کردووە و ئاماژەشیدا بەوەی هەندێک زانیاریی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ورد نەگەیشتوونەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق.

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کۆبووە وە
پێشت لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کۆبووە وە
تاران؛ تاوتوێی پرسی تیرۆرکردنی “ئیسماعیل ھەنییە” دەکات
دواتر تاران؛ تاوتوێی پرسی تیرۆرکردنی “ئیسماعیل ھەنییە” دەکات
پەیوەندیدار