نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە



لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف کۆبووە وە.

دوێنێ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و لە میانیدا لە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرکۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مەسعود پزیشکیان کرد.

 

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف کۆبووەتەوە.

 

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق، ھەرێم و ناوچەکە بەگشتی خراوەتە بەر باس، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆکراوە.

 

هەروەها باسی لەوەش كردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا و ھاریکاری ھاوبەشیان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لەسەر ئاستی ناوچەکە، بە پێوست زانیوە.

عێراق: “تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکە”
پێت عێراق: “تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکە”
بارزانی: عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن بووە هۆی کارەسات و نەهامەتی بۆ عێراق
دوات بارزانی: عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن بووە هۆی کارەسات و نەهامەتی بۆ عێراق
پەیوەندیدار