گروپێکی میلیشیاکانی عێراق لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر درۆن، بە درۆن بۆردومان کران



ژمارەیەک چەکداری میلیشیای حزبوڵای عێراقی لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر درۆن، لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومان کران و گروپەکەش هۆشداری دەداتە کوێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، میلیشیای حزبوڵا سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک شارەزای گروپەکەیان لە کاتی تاقیکردنەوەی تەکنیکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانیان لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەدا، لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومان کران.
ڕوونیشکردەوە کە هێرشەکەی ئەمریکا لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و بە هۆیەوە چوار پسپۆڕی حزبوڵا کوژران.
میلیشیای حزبوڵای عێراق هۆشداریشی دایە کوێت و بەوەی ڕێ نەدات خاکی وڵاتەکەی بکرێتە بنکەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانیان و ڕاشیگەیاند، دوێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە بنکەیەکی کوێتەوە هەستاوە.
میلیشیاکە داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە کە کاری جدی بکات بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و پەرلەمانتارانیشی هان دا هەڵوێستێکی ڕوونیان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەبێت.

“مووشەکەکە ڕاستەوخۆ لە لەشی هەنییەی داوە”
پێشت “مووشەکەکە ڕاستەوخۆ لە لەشی هەنییەی داوە”
زانیاری نوێ لە بارەی بومەلەرزەکەی ئەمشەوی کەلار گەیشت
دواتر زانیاری نوێ لە بارەی بومەلەرزەکەی ئەمشەوی کەلار گەیشت
پەیوەندیدار