بڕیاری تاپۆكردنی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی درا



وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاری لە فراوانكردنی حەرەمی گوندی “ناوگردانی كانی سپیكە” لە سلێمانی دا و شاارەوانی دەڵێت: بەو هۆیەوە خانووبەرەی ناو حەرەمی گوندەکە بە زیادەڕەوی دانانرێن و بە یاسای (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) کاری تاپۆکردنیان بۆ دەکرێت و ئەوەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاودەكاتەوە سەبارەت بە حەرەمی گوندی “ناوگردانی كانی سپیكە” و ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاریان (ژمارە ١٨ ساڵی ٢٠٢٣) فراوانکردنی حەرەمی گوندی ناوگردانی کانی سپیکەیان پەسەندکرد، دواتر وەزیری ناوخۆ بە بەیاننامەی (ژمارە ١٠ ساڵی ٢٠٢٤) ئەو فراوانکردنەی ڕاستاند.

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش حەرەمی گوندی ناوگردان لە نەخشەی کادسترۆدا بە سنووری سەردەمی پێش بەرکاربوونی یاسای (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) فراوانکرا و بەهۆی ئەوەشەوە چیدی خانووبەرەی ناو حەرەمی گوندەکە بە زیادەڕەوی دانانرێن و بەر یاسای (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) ناکەون بەڵکو بە یاسای (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢) کاری تاپۆکردنیان بۆ دەکرێت.

دەشڵێت: “ئەمەش بە تەواوەتی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە، بۆیە پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گوندی ناوگردان دەکەین”.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم كارێك حەرام دەكات
پێشت ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم كارێك حەرام دەكات
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و بەغدا گەشبینین کێشەی بودجە و مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن
دواتر قوباد تاڵەبانی: هەرێم و بەغدا گەشبینین کێشەی بودجە و مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن
پەیوەندیدار