شازادە فەوزیەی هاوسەری حەمەڕەزا شای ئێران



(حەمەڕەزا) شای ئێران و (شاژنە فەوزیە) و شازادە (شاهناز)ی کچیان، لە وێنەیەكدا، كە مێژووەكەی بۆ ساڵی (١٩٤١) دەگەڕێتەوە، كە لە تاران-ی پایتەخت گیراوە.

حەمەڕەزا شا لە ژیانیدا (٣) جار هاوسەرگیری پێکهێناوە، یەکەم هاوسەری کە ڕەزاشای باوکی بۆی هێناوە، شازادە فەوزیە بووە.

شازادە فەوزیە كێیە؟
شازادە فەوزیە کچی مەلیک فواد- ە و خوشکی مەلیک فاروق- ی مەلیکی میسرە.
لەساڵی (١٩٢١) لە شاری قاهیرە لەدایک بووە لە ساڵی (١٩٣٩) شوی کردووە بە حەمە ڕەزاشا تا ساڵی (١٩٤٨) بەردەوام بوو، پاشان جیابوونەوە.

لەبەرهەمی ئەم هاوسەرگرییە تەنها کچێکیان بوو بە ناوی شازادە شاهناز، كە لە ساڵی (١٩٤٠) لە دایكبووە و تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە و تەمەنی گەیشتۆتە 84 ساڵ.

شازادە فەوزیە پاش جیابوونەوەی لە گەڵ حەمەڕەزاشا دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی میسر و دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە، لەگەڵ شازادە ئیسماعیل شیرین، کە لە بنەماڵەی خۆی بووە و لەساڵی (٢٠١٣) کۆچی دوایی کردووە.

هەردوو هاوسەرەکەی شازادە فەوزیە واتە حەمەڕەزاشا و ئیسماعیل شیرین لە دایکبووی ساڵی ١٩١٩ بوون.

وێنەی هاوسەرە (میسریەی)ی شازادە فەوزیە:


وێنەی شازادە شاهنازی کچی:

پارەی كارەبای مۆلیدە لە دوو پارێزگای كوردستان دیاریكرا
پێت پارەی كارەبای مۆلیدە لە دوو پارێزگای كوردستان دیاریكرا
ئومێد سەباح باسی دابەشكردنی مووچە دەكات
دوات ئومێد سەباح باسی دابەشكردنی مووچە دەكات
پەیوەندیدار