پارەی كارەبای مۆلیدە لە دوو پارێزگای كوردستان دیاریكرا



پارەی كارەبای مۆلیدە لە هەردوو شاری سلێمانی و كەركوك بۆ مانگی تەمموز دیاری كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی 7ی 2024، لیژنه‌ی باڵای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك، نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كنی بۆ مانگی ته‌مموز دیار كرد.

لیژنه‌ی باڵای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، نرخی ئەمپێرێکی كارەبای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ 8 هه‌زار و 500 دینار ده‌ست پێده‌كات، تاوه‌كو 10 هه‌زار و 500 دیناره‌.

لای خۆشیەوە، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ مۆلیدە ئەهلییەکان 332 کاتژمێر کارەبایان داوە بە هاووڵاتییان و بەم دوو ڕۆژەی کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە زیاتر لە 350 کاتژمێر.

وتیشی، “ڕۆژ هەبووە مۆلیدەکان 15 کاتژمێر کارەبایان داوە، بەڵام بە تێکڕا ڕۆژانە 11 کاتژمێر مۆلیدە ئەهلییەکان کاریان کردووە”.

ڕاشیگەیاند، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی و کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان، بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردا دەبێت.

هاوكات بڕیارە سبەینێ‌ نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە هەولێر و دهۆك-یش دیاری بكرێت.

قوباد تاڵەبانی: هەرێم و بەغدا گەشبینین کێشەی بودجە و مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن
پێشت قوباد تاڵەبانی: هەرێم و بەغدا گەشبینین کێشەی بودجە و مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن
شازادە فەوزیەی هاوسەری حەمەڕەزا شای ئێران
دواتر شازادە فەوزیەی هاوسەری حەمەڕەزا شای ئێران
پەیوەندیدار