ئومێد سەباح باسی دابەشكردنی مووچە دەكات



سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە ڕایدەگەیەنێت، “خۆشحاڵم کە چیتر مووچە دواناکەوێت” و جەختیشدەكاتەوە، هیچ گومانێك لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی نەماوە.

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنیدا کردووە و گومانێکیان لەسەرنەماوە.

ڕاشیگەیاند، بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەنێردرێت و بۆ ناردنی مووچەی مانگی7 هیچ کێشەیەک نیە و پارە دەنێردرێ.

وتیشی، “بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕاپۆرتی خۆیان تەواوکردووە، چەند تێبینییەک هەبووە، بەڵام ئەو تێبینیانەی لە ناویدا هەبووە نابێتە کێشە بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان”.

شازادە فەوزیەی هاوسەری حەمەڕەزا شای ئێران
پێشت شازادە فەوزیەی هاوسەری حەمەڕەزا شای ئێران
چاودێری دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی هەرێمی ڕاگەیاند
دواتر چاودێری دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی هەرێمی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار