چەند بڕیارێك دەربارەی نرخی ئارد دەركرا



حكومەتی عێراق ڕەزامەندیدان لەسەر فرۆشتنی گەنم لە ناوخۆدا بە ئاشە حکومی و ئەهلییە فەرمییەكان بۆ بەرهەمهێنانی ئارد بەنرخی پاڵپشتی كراوی حكومی و بڕیاریشی دا بە سەپاندنی ڕەسمی گومرگی لەسەر ئاردی هاوردەكراو.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕەزامەندیدا لەسەر فرۆشتنی گەنم لە ناوخۆدا بە ئاشە حکومی و ئەهلییە فەرمییەكان بۆ بەرهەمهێنانی ئارد بەنرخی پاڵپشتی كراوی حكومی، بەمەرجێک نرخی فرۆشتن هاوتا بێت لەگەڵ نرخی هاوردەکردنی گەنم بە تایبەتمەندی هاوشێوە.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشیدا بە سەپاندنی ڕەسمی گومرگی لەسەر ئاردی هاوردەكراو بەشێوەی پلەبەند لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمهێنانی ئاردی ناوخۆ تاوەكو ڕێژەی بڕی گومرگەكە بگاتە 25% لە قۆناغی یەكەم.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، بڕی ڕەسمی گومرگی 10% دەبێت لە ماوەی 1ی ئەیلول بۆ 31ی كانوونی یەكەمی 2024 و دواتر 25% لە ماوەی 1ی كانوونی دووەمی 2025 بۆ 30ی حوزەیرانی 2025 و دواتر دوای 6 مانگ چاو بەو ڕەسمە گومرگییە دەخشێنرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، گەنمی ناوخۆ بەكاربهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی ناوخۆ و فرۆشتنی گەنمی ناوخۆ بەو ئاشانە بە 450 هەزار دینار بۆ یەك تۆن.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “وەزارەتی بازرگانی و كۆمپانیاكان گرێبەست بكەن لەگەڵ ئاشە بازرگانییەكان تاوەكو ئەو خێزانانەی تۆڕی پاراستتنی كۆمەڵایەەتی دەیانگرێتەوە ئاردی سفر-یان پێ‌ بدرێت”.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشی داوە ڕەسمی گومرگی لەسەر ئاردی هاوردەكراو دابنرێت بە ڕێژەی 30% بۆ یەك كیلۆگرام لە 1ی 11ی 2024ەوە.

 

نانەواخانەکان نیگەرانن لە بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز
پێشت نانەواخانەکان نیگەرانن لە بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز
لە سلێمانی سێ‌ نەشتەرگەری گەورەی تایبەت بە منداڵان ئەنجامدرا
دواتر لە سلێمانی سێ‌ نەشتەرگەری گەورەی تایبەت بە منداڵان ئەنجامدرا
پەیوەندیدار