لە سلێمانی سێ‌ نەشتەرگەری گەورەی تایبەت بە منداڵان ئەنجامدرا



لەماوەی دوو ڕۆژدا لە سلێمانی (3) نەشتەرگەری گەورەی تایبەت بە ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت لە نەخۆشخانەی شار بەهاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، (3) نەشتەرگەری گەورە و تایبەتی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ ئەو منداڵانە ئەنجام دەدەن، كە خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، ئەو نەشتەرگەرییە لەلایەن تیمێك بەسەرۆكایەتی (د.ئاودێر خەزنەدار) پزیشکی پسپۆڕی لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار و ( د.كاردۆ سەڵاحەدین) پزیشكی پسپۆڕی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت ئەنجام دەدرێت، كە لەوڵاتی سوید ئەزمونی 15 ساڵی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی هەیە و هەروەها ( د.شیروان حەمە ساڵح) پسپۆڕی هێڵكاری دەمار و ماسولكە و مێشك و چەندین پزیشکی بەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و پزیشکان و کارمەندانی بەشی بهۆشکاری و کارمەندانی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار ئەندامی تیمەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵی 2021 ەوە لەنەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت و تائێستا ئەو نەشتەرگەرییە بۆ 25 منداڵ ئەنجام دراوە.

چەند بڕیارێك دەربارەی نرخی ئارد دەركرا
پێت چەند بڕیارێك دەربارەی نرخی ئارد دەركرا
گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش فرۆشتووە
دوات گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش فرۆشتووە
پەیوەندیدار