کۆمسیۆن سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک دوورخستەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک و کاندیدێکی دیکەی ئەو حزبەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن بە فەرمی لە دوورخستنەوەی دادوەر محەمەد ئەمین، سەرۆکی لیستی پارتی و پەروین ئەکرەم کاندیدی هەمان حزب ئاگاداری کردنەوە.

ڕاشیگەیاند هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو دوو کاندیدە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کارتە نیشتمانییەکەیان لەسەر پارێزگەی نەینەوایە و بە پێی یاسای هەڵبژاردن ناتوانن خۆیان لەسەر پارێزگەی دهۆک کاندید بکەن.

خالید عەباس ئەوەشی خستەڕوو کە داوا لە پارتی کراوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا دوو کاندیدی دیکە لە بازنەی دهۆک پێشکەشی کۆمسیۆن بکات.

گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش فرۆشتووە
پێت گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش فرۆشتووە
نموونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدان پەسەند کران
دوات نموونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدان پەسەند کران
پەیوەنیدر