بە هۆی ئەو ڕەشەبایەی لە دوێنێوە پارێزگەی سلێمانی گرتووەتەوە، 22 فیدەری کارەبا لەکارکەوتن.
ئەمڕۆ سێشەممە، سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ بە هۆی ڕەشەباوە 14 فیدەری دابەشکردنی کارەبا و فیدەرێکی 33 کەی ڤی، ئەمڕۆش هەشت فیدەری دیکە لە کارکەوتوون.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم فیدەرەکان چاککراونەتەوە و گرفتەکە نەماوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا ڕۆژانە 10-11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاووڵاتییان.