پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد



پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوێنێ شەو هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ژاراوە دوای پێدانی زانیاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە دانیشتووی گوندی شێخ وەسان سەر بە ناحیەی بالیسانە و تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە تۆمەتبارەکە ڕۆژی 21ی ئەم مانگە لەگەڵ باوکیدا بووەتە کێشەو دەمەقاڵێی و پاشان کوشتوویەتی و بەرەو شوێنیکی نادیار هەڵاتووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ئۆڵۆمپی عێراق لەبەردەم یارییەکی قورس و چارەنووسسازدایە
پێت ئۆڵۆمپی عێراق لەبەردەم یارییەکی قورس و چارەنووسسازدایە
ئەمڕۆ پزیشکیان دەبێتە سەرۆکی ئێران
دوات ئەمڕۆ پزیشکیان دەبێتە سەرۆکی ئێران
پەیوەندیدار