کۆمیسیۆن کارتەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد



کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نموونەکانی کارتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نموونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد، کە بڕیارە لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران چوار نموونەی بۆ دەنگدانی گشتی لە بازنەکانی هەڵبژاردنی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و نموونەیەک بۆ دەنگدانی تایبەت پەسەند کردووە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و کارتی بایۆمتەری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ی حوزەیرانی 2024، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

جەبار یاوەر: داعش هیچ مەترسی نیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موسڵ و هیچ جێگایەکی تر
پێشت جەبار یاوەر: داعش هیچ مەترسی نیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موسڵ و هیچ جێگایەکی تر
پسپۆڕی بایلۆژی بۆ حكومەتی هەرێم: دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن
دواتر پسپۆڕی بایلۆژی بۆ حكومەتی هەرێم: دەوامی فەرمانگەكان بگۆڕن
پەیوەندیدار